کــــورده‌کانـــی مازه‌نــده‌ران
له گه‌شتێکی خێرادا
ڕه‌ئوف مه‌حموودپوور ـ مه‌ریوان
تێبینی: " ئه‌م وتاره له ژماره 682ی حه‌وته‌نامه‌ی سیروان، رۆژی 19/2/1391ی ک.ه ، بڵاو کراوه‌ته‌وه . به‌ڵام مه‌خابن ژێرنووسه‌کانی له‌قه‌ڵه‌م که‌وتوون"
له ڕه‌وتی زه‌مه‌نیی مێژوودا، هۆکاره جیاوازه‌کان بوونه‌ته سه‌به‌ب بۆ په‌رته‌وازه بوونی تاقم و تایفه‌کانی گه‌لی کورد. هه‌ر له شه‌ڕی خێڵه‌کیه‌وه بگره تا کۆچی زۆره‌ملی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رژه‌وه‌ند خواز و بگره هۆکارگه‌لی سرۆشتیش. ئه‌م ڕه‌وته نه‌خوازه‌یه‌ش بوه‌ته هۆ تا زۆر تاییفه و خێڵی کورد له گۆشه و که‌ناری جوغرافیادا سه‌قامگیر بووبن و بۆ ساڵانی ساڵ له ونیی و بێخه‌به‌ریدا مابنه‌وه. به‌ڵام دۆخی هه‌نووکه‌یی ڕایه‌ڵه و ڕاگه‌یاندن، بوونه‌ته هۆی خۆدۆزینه‌وه و به‌خۆداهاتنه‌وه لای زۆرێک له‌و تاییفه ته‌ریکانه.ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر له‌م سۆنگه نیگایه‌شه‌وه بێت، بۆمان هه‌بێت تا وه‌ک ئه‌رێنی بۆ گلۆبالیزم و به‌جیهانیی بوون، لێکدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیمان هه‌بێت.
ادامه مطلب
